Type Here to Get Search Results !

هەموو ئەو پرۆگرامە ناپێویستانەی ویندۆز کە پێشتر دامەزراون کۆمپیوتەرەکەت خاو دەکاتەوە بە یەک کلیک بسڕەوە

ویندۆز ١٠ کۆمەڵێک بەرنامە کە پێشوەختە لەگەڵ سیستەمی کارپێکردن دامەزراون؛  زۆرێک لەم بەرنامانە بۆ زۆربەی بەکارهێنەران بێ کەڵکن، خۆشبەختانە مایکرۆسۆفت ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەموو ئەم بەرنامانە بە شێوازی تەقلیدی بسڕنەوە یان لاببەن. ئێستا دەتوانین تەنها بە یەک کلیک لە تەواوی بەرنامە بێکەلکەکان رەشکەیتەوە کە پێشوەختە دامەزراون.

بەرنامەی 10AppsManager بە تایبەتی پەرەی پێدراوە بۆ لابردنی هەر یەکێک لەو بەرنامانەی کە پێشوەختە لە ویندۆز ١٠ دامەزراون، بەرنامەیەکی پۆرتەبڵە و پویستت بەوە نییە لە کۆمپیوتەرەکەت دابەزێندرێت، وەک چۆن بە سادەیی بە شێوەیەکی ئاسایی دەیکەیتەوە و بەکاری دێنیت. ئێمە دوو بژاردەمان لە بەرنامەکەدا هەیە: یان بە دەست تەنها ئەو بەرنامانە لاببەین کە دەمانەوێت لە کۆمپیوتەرەکەدا لایانببەین، یان ڕێگە بدە بە بەرنامەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەمووی لە ویندۆز ١٠دا لاببات.

کاتێک بەرنامەکە دەکەیتەوە بۆت دەردەکەوێت کە هەر بەرنامەیەک ئایکۆنی خۆی هەیە، ئەگەر کلیکی لەسەر بکەین، دەتوانین بەرنامەکە بسڕینەوە یان دووبارە دایبمەزرێنینەوە . جگە لەوەش دەتوانین دوا بژاردەش هەڵبژێرین کە لە خوارەوە لە لای ڕاستەوە دەردەکەوێت، بەو پێیەی بەرنامەکە بژاردەی لابردنی هەموو شتێکمان پێدەدات. بە کرتەکردن لەسەر ئەم هەڵبژاردنە، وەک دیارە دەتوانین بە یەک کلیک هەموو لاببەین؛ 


بۆچی ئەو کارە بکەین؟ چونکە هەندێک لەم بەرنامانە سەرچاوەی CPU یان ڕام بەکاردەهێنن دەبنە هۆی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەر. 

- بەستەری بەرنامە:  10AppsManager

تاگەکان

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT