بۆ ئەوەی خویندنەوەی ئینگلیزیت باشتر بکەیت، بەزۆری پێویستت بە مامۆستایەکی ئینگلیزی زمان هەیە وە گەیشتن بە مامۆستایەکی باش ئاسان نییە، بۆیە ئەم ئامرازەی مایکرۆسۆفت یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ چۆنییەتی باشتر کردنی خویندنەوەی ئینگلیزی لە هەموو ئاستەکاندا.
لە ئێستادا ئامرازێکی خۆرای هەیە تەنها پێویستە خۆت تۆماربکەیت یان دەتوانیت بە ئەکاونتی مایکرۆسۆفت بۆ بەکارهێنان لەسەر هەر کۆمپیوتەرێک، Reading Couch وەک تایبەتمەندییەک لە مایکرۆسۆفتدا بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری وانەوتنەوە و فیدباکێکی خێرا بۆ باشترکردنی خوێندنەوە، لە هەمان کاتدا زانیاری سەبارەت بە پێشکەوتنەکانت پێ دەدات وەک رێژەی خویندنەوە و کاتی خوێندنەوە و لەگەل ئەو وشانەی کە بە هەلە خویندووتەوە وەک وینەی خوارەوە
هەروەها ڕاهێنەری خوێندنەوە ئەزموونی نوێ پێشکەش دەکات بە ڕێگەدان بە بەکارهێنەران بۆ دروستکردنی چیرۆکی تایبەت بە خۆیان کە لەلایەن AI ی دروستکراوەوە . ئەمەش بە شێوەیەکی زۆر بینراو ئەنجام دەدات، کارەکتەر و چیرۆک بە شێوازی ئەنیمەیشن هەڵدەبژێرێت بۆ دروستکردنی دەق کە دەبێت بە دەنگی ئینگلیزی بە دەنگی بەرز بخوێنرێتەوە.
لینکی ڕاهێنەری : خوێنەر