Type Here to Get Search Results !

وێنە کۆن و تێکچووەکانت لەرێگەی ژیری دەستکردەوە چاک بکەوە

ئامرازی hotpot.aiی چەندین تایبەتمندی بەهێزت پێشکەش دەکات، خزمەتگوزارییەکانی AI بریتین لە نووسینی دەق، لابردنی پاشبنەمای وینە، ڕەنگکردنی وێنە، گەڕاندنەوەی وێنەی کۆن و تازەکردنی، نوێکردنەوەی وێنەی تێکچوو، دەرهێنانی دەق لە وێنەکان و زۆر شتی تر.

سایتەکە بڕێکی زۆر وێنە و ئایکۆنتان بۆ پێشکەش دەکات بۆ زۆربەی سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها سیستەمی کارپێکردنی وەک ئەندرۆید و ئایفۆن و ئەوانی تریش، لەوێدا دەبینیتەوە کە بەپێی ئارەزووی خۆت پۆلێنکراون و ڕێکخراون.دوای هەڵبژاردنی هەر ئامرازێک بۆ هەرکارێک، دواتر دەتوانیت دەستکاری بکەیت و لە کۆمپیوتەرەکەتدا دایبەزێنیت.تەواوی ئامرزەکان بە ئایکۆن یان وێنە ئاماژەی پێدراوە بۆ چی مەبەستێک دەتەوێ، بۆ نموونە ئێمە یەکەێک لە ئامرازەکان بەکاردێنین بۆ چاکردنەوەی وینەیەکی کۆن

- AI Picture Restorer: ئەگەر وێنەی کۆن و خراپت هەبوو ئەوا ئەم ئامرازە چاکیان دەکاتەوە و وێنەیەکی کوالیتی نایاب و باشتر دەبەخشێت.

- لەبەشی توولەکان کلیک بکە وەک وینەکە



دواتر ئەو وینەیە باربکە کە کۆن و تێکچووە دەتێت چاکی کەیتەوە


پاش بارکردنی وینە کۆنە وەک وێنەی خوارەوە بکە کە دیاری کراوە


لە کۆتایدا وەک دەبینیت ئامرازەکە بە جوانی وینە کۆنەکەی چاکردەوە دەتونێت کلیک لە Download بکەیت و دایبەزێنیتە سەر کۆمپیوتەرکەت

بەستەری ماڵپەڕ:  hotpot





Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT