Type Here to Get Search Results !

فۆڵدەرێکی نهێنی لە کۆمپیوتەرەکەتدا کە زۆر کەس نایزانێت شتێکی گرنگ دەکات کە پێویستە لەسەری بزانیت

کاتێک ویندۆز  دەست پێدەکات هەندێک لە پرۆگرامەکان دەکرێنەوە  و ئەمەش دەتوانێت لە هەندێک حاڵەتدا سوودی هەبێت، سەرەتا شتێک کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت ئەوەیە کە بیرۆکەیەکی باش نییە کە زۆرێک لە بەرنامەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بکرێنەوە کاتێک ویندۆز ١٠ دەستپێدەکەیت، چونکە ئەمە ڕەنگە سیستەمەکە چەند چرکەیەکی زیاتری پێبچێت بۆ بووتکردن و ببێتە هۆی درنگ کردنەوەی ویندۆز.

ئەگەر کۆمپیوتەرەکەمان SSD ی هەبێت ئەوا کاتێک ویندۆز دەست پێدەکات بە بەراورد بە HHDئەوەندە کات ناخایەنێت تا بەرنامەکە کاردەکات. هاردی SSD ڕێژەی خێرای زۆر زیاترە لە هارد دیسک HHD، بۆیە کاریگەرییەکەی لە کاتی دەستپێکردنی زۆرێک لە بەرنامەکان کەمتر دەبێت.

کارپێکردنی فایلەکان یان بەرنامەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە کاتی دەستپێکردنی ویندۆزدا زۆر ئاسانە، وە تەنها چەند چرکەیەکی دەوێت، تەنها پێویستە بچیتە ناو فۆڵدەرێکی نهێنی کە هەرچی دەتەوێت بیکەیتەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت تەنها رایکشە ناو فۆلدەرەکە ،بۆ ئەنجامدانی ئەم هانگاوانە ئەنجامبدە

- کلیلی WINDOWS + R داگرە

- دوای ئەوە دەبێت بنووسیت shell:startup


- دوای ئەوە دەبینیت ئەو فۆڵدەرە دەکرێتەوە، وە تەنها پێویستە فایل و شۆرتکاتەکانی ئەو بەرنامانە ڕابکێشیت کە دەتەوێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بکرێتەوە کاتێک ویندۆز ١٠ دەستپێدەکەیت


- لە کۆتاییدا کاتیک کۆمپیوتەرەکت هەلدەبێتەوە ئەو پرۆگرامەی هێنامانە نێو فۆلدەرەکە دەکرێتەوە

ئەگەر بتەوێت پێچەوانەکەی بکەیت، تەنها پێویستە شۆرتکاتەکە لە فۆڵدەرەکە دەربێنیت کە دەکرێتەوە کاتێک فرمانی shell:startup جێبەجێ دەکەیت. 

بیرۆکەیەکی باش نییە کە زۆرێک لە بەرنامەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست پێبکەن، بە تایبەت ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت ڕام و کۆگای SSD ی  لەسەر نەبێت. ئەمەش کاریگەری لەسەر کارایی کۆمپیوتەرەکەت دەبێت.

تاگەکان

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT