گومانی تێدا نییە کە یوتیوب ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەیە کە لە دەیەی ڕابردوودا بووەتە بەشێک لە ژیانمان. لە ڕاستیدا دوای گەڕانی زەبەلاحی گووگڵ بە زۆرترین بەکارهێنانی بزوێنەری گەڕان دادەنرێت لەلایەن هەموو کەسێکەوە.
ماڵپەڕی یوتیوب پڕە لە نهێنی، جگە لە چەندین خزمەتگوزاری تر کە پێشکەشی دەکات، چەندین فێڵ هەیە کە دەتوانیت لەکاتی سەیرکردنی هەر ڤیدیۆیەکدا بەکاریبهێنیت بەبێ بەکارهێنانی ماوس هەموو جارێک، بە کورتکردنەوەی کیبۆرد .لەخوارەوە چەند کورتتکراویەک هەیە دەتوانن لە کاتی تەماشاکردنی فیدیۆکانی یوتوب بەکاریبینیت لەسەر کۆمپیوتەرکەت
1- کلیلی Jی ١٠ چرکە دەتباتەوە دواوە
2- کلیلی Lی ١٠ چرکە دەتباتە پێشەوە
3- کلیلی K دەتباتە وەستان و پەخشکردنی ڤیدیۆکە
4- کلیلی 1 بۆ 9 ڕێگەت پێدەدات بە ڕێژەی % 10 لە ڤیدیۆکە بڕواتە پێشەوە وە بەپێچەوانەوە بەداگرتنی کلیلی ٩ بۆ ١ بەرێژەی ٪10 بگەرۆیتە دواوە.