ئەگەر ئارەزووی ئەوەت هەیە بزانیت ئێستا ڕووکاری زۆرێک لە سایتە بەناوبانگەکان و پلاتفۆرمە بەناوبانگەکان و سیستەمی کارپێکردنی ناسراوەکان لە ئێستا و ڕابردوودا چۆن بووە، هەنگاو بە هەنگاو ببینیت کە چۆن گەشەیان کردووە و بوونەتە بەو شێوە پێشکەوتووانەی ئێستا، ئەوا لەم بابەتەدا سایتێکم بۆ ئێوە هێناوە کە بە مۆزەخانەی فۆرمەکانی سیستەم و شوێنە بەناوبانگەکان دادەنرێت کە... لە ڕێگەیەوە دەتوانن وێنەکانی ببینن و چۆن پەرەیان سەندووە بەدرێژایی ساڵان
شوێنەکە ناوی مۆزەخانەی ڤێرژنە، و سایتێکی ئاسانە بۆ بەکارهێنان. کاتێک دەچیتە ناو سایتەکەوە، لە ڕووکارەکەدا بەناوبانگترین سایت و سیستەمەکان دەبینیت کە لەجیهانی ئەمرۆدا ناسراون، تەنها پێویستە کلیک لەسەر یەکێکیان بکەیت، پاشان سایتەکە دەتباتە گەشتێک بۆ بینینی هەموو وێنەکانی ئەو پلاتفۆرمەکە لە ئیستا و رابردوو، بە بەرواری هەر وێنەیەکەوە.
مۆزەخانەی ڤێرژن تایبەتە بە پیشاندانی مێژووی ئەو ماڵپەڕە و یارییەکان و ئەپەکان و سیستەمی کارپێکردنەکان کە بەزۆری بەکارهێنراون لە ژیانماندا
بەستەری ماڵپەر : Version Museum