بە بەکارهێنانی ئەم شێوازە سادەیە دەتوانیت ڕزگارت بێت لە هەموو ئەو بەرنامە نەخوازراوانەی کە پێشوەختە دامەزراون لەسە ویندۆز ١٠ و ١١

 مایکرۆسۆفت ویندۆز ١٠ و ١١ بە ئەپەکانی پێشوەختە دامەزراوەوە، کە زۆربەیان بە بەکارهێنانی ڕێگەی تەقلیدی ناتوانرێت رەشبکرێنەوە. بەڵام ئێمە لێرە ئاشناتان دەکەین چۆن ئەو ئامراز و تووڵە نا پێویستیانە لەسەر کۆمپیوتەرکەت لە رەگەوە بسریتەوە

کاری سەرەکەی ئامرازکە بۆ لابردنی هەموو ئەو بەرنامە نەخوازراوانەی کە پێشوەختە لە سیستەمی کارپێکردنەکەت و ڕێکخستنە نەخوازراوەکانی تری سیستەمی کارپێکردنەکەتدا دامەزراون. وەک سکریپتی پاوەرشێڵ کاردەکات و بەکارهێنانی زۆر ئاسانە

 بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پاوەرشێڵت لەسەر ویندۆز ١٠ یان ١١ دامەزرابێت و بەم شێوازە کارەکە ئەنجامدە. ناوەکەی بنووسە لە بزوێنەری گەڕانی ویندۆز و وەکوەک وینەی خوارەوە بکەرەکان ئەنجامدە. 


پاشان تەنها پێویستە ئەم دێڕە وەک خۆی کۆپی پەیست بکە:

& ([scriptblock]::Create((irm " https://win11debloat.raphi.re/")))


کاتێک Enter دادەگرین، کۆمەڵێک بژاردە دەردەکەون بۆ ئەوەی هەڵیبژێرین بە فشاردان لەسەر ئەو ژمارانەی کە ئاماژەیان پێکراوە و فشاردان لەسەر Enter بۆ پشتڕاستکردنەوە. سێ بژاردەی سەرەکی بەرپرسیارن لە:

1- دۆخی پێشوەختە بۆ لابردنی ئەو ئەپانەی کە لە ڕێکخستنی سەرەتاییدا دانراون، لابردنی داتاکانی دەستنیشانکردن و زۆر شتی تر.

2- مۆدی تایبەت کە لێمان دەپرسن دەمانەوێت چی لاببەین یان بیگۆڕین.

3- ڕێگایەک بۆ لابردنی تەنها ئەو بەرنامانەی کە لە لیستەکەدا هەڵیدەبژێرین.


پێشنیار دەکەین بژاردەی سێیەم هەڵبژێریت، چونکە دەتوانیت هەموو ئەو شتانە بەدستی دیاریکەیت و لاببەیت و ڕێکبخەیت کە سکریپتەکە پێشکەشت دەکات بە ئارەزووی خۆت. کاتێک هەڵیدەبژێریت، مینیویەکی تر دەردەکەوێت کە بژاردەی زیاتری تێدایە.


لە کۆتایدا کرتە لە confrim بکە تەواوی ئەو ئامرازەناپێوستیانەی دیاریت کردووە رەشاکاتەوە
بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ