ئەم تایبەتمەندییە شاراوەی ویندۆزە دامەزراندنی پرۆگرامەکان ئاسانتر دەکا

کاتێک کۆمپیوتەرێکی نوێ دادەمەزرێنیت، یەکەم شت کە دەبینیت هیچ ویبگەرێک لەسەر کۆمپیوتەکەت نیە بەتایبەتی ویبگەری کرۆم ،بەڵام لەگەڵ فەنکشنی هێڵی فەرمان WinGet , تەنانەت پێویست ناکات وبگەری Edge هەبیت بۆ ئەوە بکەیتەوە و لەرێگەیەوە کرۆم یان ئەوانی تر دابەزێنیتە سەر کۆمپیوتەرەکەت. وەک دەبینین تەنها پێویستە دێڕێکی سادەی دەق بنووسیت بۆ دابەزاندنی ویبگەری دلخوازت لە رێگای کردنەوەی Command Prompt 



هەنگاویجیبەجێکردن

لەرێگەی run یاخود سێرچی گەران cmd بکەرەوە وەک administrator وەک وینەی خوارە کە روون کراوەتەوە


بادەست پێبکەین و ویبگەری گووگل کرۆم دابەزینین سەرەتا ئەمە لە کۆماند لین بنووسە و ئینتر داگرە

winget install Google.Chrome
وەک وینەی خوارەوە


پاشان لە هەنگاوی دواتر پرسیارت لێدەکات دەتوێ پرۆگرامکە دابگریت گەر بەلێ Y بنووسە ئینتر داگرە
پاشان ویبەگر بەسەکوتووی دادەبزیت سەر کۆمپیوتەرەکەت



وەک دەبینیت WINGET کرۆم دەدۆزێتەوە و لە سێرڤەرەکانی گووگڵەوە  بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دایبمەزرێنێت بەبێ ئەوەی لە ڕێگەی ماڵپەڕی گووگڵ یان هیچ دامەزرێنەرێکەوە کلیک بکات.

دەتونیت ئەم پرۆگرمانەش بە هەمان شیوە دابەزینیت
وەک فایەر فۆکس و زیپ٧ و دیسکۆرد چەندی تر..

winget install Mozilla.Firefox
winget install 7zip.7zip
winget install Discord.Discord
winget install OBS.OBSStudio
ئەم کۆماندەش بەکار دێت بۆ زانینی پرۆگرامە دامەزریندراوەکانی سە کۆمپیوتەرەکەت

winget list
هەرەوەها دەتوانیت لە وێبگەڕەکەتدا سەردانی winstall.app بکەیت. زۆرترین لە بەرنامە بەناوبانگەکان دەبینیت. کلیک لەسەر هەر بەرنامەیەک بکە کە دەتەوێت- با بڵێین Chrome، Discord، Steam، VLC و Notepad++. هەر کلیکێک ئەو بەرنامەیە  دەتوانیت کۆماندەکەی کۆپی بکەیت و لەریگەی کۆماند لاین لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دابەزینیت . ئەگەر شتێکت نەدۆزیەوە، ئەوا پەڕەی گەڕان لە سەرەوە بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی هەر ئەپێک لە کۆگای WinGet. کاتێک تەواو بوویت،
بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ