پێش ئەوەی هەر پەیامێک یان بابەتێک بنووسیت بە زمانی ئینگلیزی بینێریت، ئەم سایتە هەموو هەڵەکانی تێدا راست دەکاتەوە
کۆمپانیای DeepL وەشانی تاقیکاریی ئامرازە نوێیەکەی بەناوی Write بڵاوکردەوە. ئامرازێکی بەهێزی AI کە ئامانجی یارمەتیدانی بەکارهێنەرانە بۆ باشترکردنی دەقەکانیان بە زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی.
DeepL Write ئەم ئامرازە چەندین جۆر ڕستەسازی،رێزمانی، شێواز و زاراوەت پێشکەش دەکات. جگە لەوەش ئەو بژاردە جیاوازانەی کە ئامرازەکە پێشکەشی دەکات دڵنیای دەدات لەوەی کە مانایی دەقەکەت بەمانایەکی تر ناشێوێنیت،
بۆیە ئامرازێکی نایابە بۆ ئەو کەسانەی کە بە زمانی ئینگلیزی یان ئەڵمانی دەنووسن، و دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی دەقەکانیان تەواو دروستە هیچ هەلەیەکی رێزمانی نییە تا باشتری بکەن.
تێبێنی :بۆنموونە من رستەیەکم نووسیوە کە هەڵەی تێدایە وەک لەوێنەکە دیارە هەلەکانی بۆ چاکردووم و لە خواریشەوە چەند رستەیەکی تری بۆ پێشنیار کردووم.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی وێبسایتەکە