ئەمانە هەموو ئەو شتانەن کە تیک تۆک لەبارەی تۆوە دەزانێت
تیک تۆک ئەو جیاوازییەی هەیە کە یەکێکە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەی زۆرترین ژمارەی بەکارهێنەری گەنجی لەسەر پلاتفۆرمەکەی هەیە و بە خێرایی ژمارەکانیش بەرزبوونەتەوە لە چاو تۆرەکانی دیکە.
بەڵام ئەگەر سەیری هەواڵەکانتان کردبێت سەبارەت بەم ئەپە، تێبینی ئەوەتان کردووە کە سکاڵاکان سەبارەت بە پاراستنی نهێنی بەکارهێنەرانی بەردەوامن و دەرکەوتووە کە ئەپی تیک تۆک زانیارییەکی زۆری کەسی تۆ کۆدەکاتەوە
هەڕەشەی ئەم ئەپڵیکەیشنە گەیشتووەتە ئاستێک کە تەنانەت ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری قەدەغەکردنی تیک تۆکی پێشکەش کردووە،
هەندێک زانیاری هەستیار هەیە کە ڕەنگە نەتزانیبێت لەبارەی تیک تۆکەوە ، بۆ نموونە:
-دەستراگەیشتن بۆ تەواوی ئەکاونتەکانت و شیوازی پارەدانت لەبازارە ئۆنلاینەکان
-دەستراگەیشتن بۆ تەواوی تۆرە کۆمەلایەتییەکانی تر کە هەتە
-دەستراگەیشتن بۆ ئەو کرینانەی لە مالپەرەکانی تر ئەنجامی دەدەیت
-کۆپی کردنی ئەو زانیاریانەی کەلە کیبۆردەکەت دەیان نوسیت
-هەلگترنی پەنجەمۆر و وێنەی روخسارت
-دەستراگەیشتن و هەلگرتنی ناوی هەموو ئەو ئەپانەی کە لەسەر مۆبایلەکەتن
لە بنەڕەتدا ئەپەکە هەمان زانیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر کۆدەکاتەوە، واتە زانیارییە گشتیەکانت وەک ناو و تەمەن و ناوی بەکارهێنەر و ئیمەیڵ و ژمارەی مۆبایل. ئەگەر شتێکت لە ئەپەکە کڕیبێت، ئەوا زانیارییەکانی کڕینەکەش پاشەکەوت دەکات. بە هەمان شێوە زانیاری لە ئامێرەکەتەوە هەڵدەگرێت وەک:
- ناونیشانی ئایپی.
-وردەکارییەکانی سیمکارتەکەت.
-بەڕێوەبەری تۆڕی مۆبایلەکەت.
- سیستەمی کارپێکردن.
- مۆدێلی ئامێرەکە.
-کاتی وڵاتەکەت
- ئاستی پاتری.
- ڕێکخستنەکانی دەنگ.
- ئامێرە بەستراوەکان.
- و ڕوونی شاشە.
دیکۆمێنتارییەک بە زمانی ئینگلیزی لەسەر تیک تۆک