Type Here to Get Search Results !

بەبێ کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەت بزانە کۆمپیوتەرەکەت شوێنی ڕامی بەتاڵی هەیە

زیادبوونی ڕام دەتوانێت توانای ئەدا و کارکردنی کۆمپیوتەرکەت باشتر بکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بزانین ئایا کۆمپیوتەرەکە شوێنی بەتاڵی هەیە یان نا. زۆر جار لەرێگەی کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەمان دەزانین ئایە کۆمپیوتەرکەمان چەند جیگەی بەتالی هەیە ، بەڵام ئەمڕۆ فێڵێکتان فێر دەکەین کە بزانن شوێنی بەردەستتان هەیە یان نا بەبێ ئەوەی کۆمپیوتەرکەت بکەیتەوە.

کلیکی لای راست لەسەر تاسکباری کۆمپیوتەرکەت بکە پاشان کرتە لەسەر بژاردەی Task Manager.بکە


یەکسەر پەنجەرەیەکی بچووک پیشان دەدرێت کە زانیاری زۆری تێدایە. وەک لە وێنەکەدا دیارە بچۆرە تابی "performance" وەک لەوێنەی خوارە روونکراتەوە


وەک لە وێنەی سەرەوە لە خالی ٣ ئاماژەمان پێداوە لە سیستەمی ویندۆزەکەی مندا دوو ڕامی لەسەرە ،جیگەی دوو ڕامی تری هەیە دەتوانم دوو ڕامی تری بۆ  زیادکەم.

بەم شێوەیە ئەگەر بتەوێت ڕامی زیاتر بۆ کۆمپیوتەرەکەت زیاد بکەیت، پێویست ناکات ڕوو لە کەس بکەیت خۆت بەم شیوەیە بزانە


تاگەکان

Post a Comment

1 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT